هایدرافەیشال داهێنانێکی نوێیە لە تەکنەلۆجیای جوانکاریدا. ئەو تایبەتمەندیەی کە ئامێری هایدرافەیشال جیا دەکاتەوە لە ئامێرەکانی تری ڕووسافکردنی پێست بریتییە لە توانای تەڕکردن و شێدارکردنی پێست لە هەمان کاتی ڕووسافکردن ولابردنی خانە مردووەکان و پیسی سەر ڕووی پێست بەهۆی گیراوەی ئامادەکراوی تایبەت بۆ پاکژکردنەوە و تەڕکردن و شێدارکردنی ڕووی پێست.

خانەکانی پێست  کارەکانیان بەشێوەیەکی تەواو ئەنجام نادەن گەر پێست شێداری پێویستی نەبێت و کەمی ئەم شێداریە دەبێتە هۆی زوو پیربونی پێست و چرچ بوونی. ئەمەش لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرمان و ماددەی تایبەت کە دەبێتە هۆی تەڕکردنی خانەکان و بەکارهێنانی ماددە دژە ئۆکسێەرەکان دەبێت.

 

ئامێری هایدرافەیشیاڵ بە یەکێک لە ئامێرە پێشکەوتووەکانی پاککردنەوەو شێدار کردنی پێست دادەنرێت، ناوی ئەم ئامێرە لە ووشەی (هایدرا + فەیشیاڵ) پێک هاتووە کە واتای تەڕکردنی دەم وچاو و پاکردنەوە و لابردنی توێژی مردووی پێست و پیسی سەر پێست لەهەمان کاتدا و ڕوون کردنەوەی پێست و پێدانی ڕەونەق بە پێستی چارەسەرکراو دەبێت.

 

هەموو جۆرە پێستێک دەتوانێت سوود لەم ئامێرە ببینێت تەنانەت پێستی هەستیاریش لەڕێگەی هەڵبژاردنی دەرمانی تایبەت بە جۆری پێستەکە. ئەم کردارە نزیکەی ١٥ خولەک دەخایەنێت و هیچ جۆرە هەستێکی ئازار و نارەحەتی نیە و تەنها هەستێکی وەک هێنانی فلچەیەکی وێنەکێشانی تەڕ بە سەر پێستدا هەست پێ دەکرێت و پاش تەواو بوون دەتوانیت بگەڕێیتەوە سەر کاری ڕۆژانەی ئاسایی.

.

Author
د.بريار طيب باراوى

أنا اسمی بریار ، ألمؤسس لمرکز د.بریار