هێڵ و چرچی ده‌رده‌كه‌وێت له‌ كاتی گرژبوونی ماسولكه‌كانی ده‌مو چاودا به‌ تایبه‌تی له‌ كاتی پێكه‌نین و گرژبووندا، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كاتدا ئه‌م چرچی و هێلێنه‌ قوڵتر و زیادتر ده‌بێت. ده‌توانرێت به‌ به‌كارهێنانی ماده‌ی بۆتۆكس چاره‌سه‌ر بكرێت و نه‌هێڵرێت. بۆتۆكس مادده‌یه‌كی پزیشكییه‌، پێكهاتووه‌ له‌ جۆریچكی پرۆتین له‌ ڕێگه‌ی ده‌رزییه‌كی تایبه‌تی زۆر باریك له‌ ماسولكه‌كانی ده‌م وچاو و مل ده‌درێت و ده‌بێته‌ هۆی هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی چرچی و هێڵه‌كان. چاره‌سه‌ری بۆتۆكس به‌كارده‌هێنرێت بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ و مێینه‌ و بۆ هه‌موو جۆره‌ پێستێك ده‌بێت. ئه‌م ناوچانه‌ ده‌توانرێت به‌ بۆتۆكس چاره‌سه‌ر بكرێت:


- هێڵه‌ ئاسۆییه‌كانی نێوچه‌وان. 
- هێڵی مۆڕی نێوان بروكان. 
- چرچ و هێلێنه‌ی له‌ كاتی پێكه‌نیندا ده‌رده‌كه‌ون. 
- چرچ و هێلێنه‌ی ده‌وری لێوه‌كان. 
- چرچ و هێلێنه‌ی له‌ ملدا ده‌رده‌كه‌ون. 
- چاره‌سه‌ری ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆری نائاسایی به‌ری ده‌ست و پێ و بن بالأ. 


كاریگه‌ری ئه‌م مادده‌یه‌ له‌ ماوه‌ی (2-4) ڕۆژ دوای چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌نجامی كۆتای دوای (2) هه‌فته‌ ده‌رده‌كه‌وێت، كاریگه‌ری ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ بۆ ماوه‌ی (6)مانگ ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌ دووباركردنه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زیاتر ده‌خایه‌نێت.

.

Author
د.بڕیار طیب باراوی

من ناوم بڕیارە ، خاوەن و دەمەزرێنەری سەنتەری د.بریارم