یەکێک لە پێکهاتەکانی پێستی مرۆڤ ماددەی ترشی هایۆلیۆرینکە کە دەبێتە هۆی تێرکردنی پێست لە ئاوی پێویست و پێدانی ڕەنگێکی کراوە و پێستێکی ساف.

لەگەڵ بە ساڵدا چووندا، ئەم ماددەیە ڕێژەکەی کەم دەکات و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی هێڵ و چرچ و لۆچی بەتایبەتی کە چەمانەوە لەسەر ڕووی پێستەکەدا هەیە و هەروەها پووکانەوەی قەبارەی لێوەکان.

ترشی هایۆلیورۆنیکی ئامادەکراو بەکاردەهێنرێت بە شێوازی دەرزی لێدان بۆ گەڕانەوەی جوانی وقەبارەی لێوەکان و لابردنی چرچی  ولۆچی درووست بووی  پێست.

ئەنجامەکان ڕاستەۆخۆ دوابەدوای ئەنجامدانی ئەم کردارە دەبینرێت و کەسی چارەسەرکراو دەتوانێت بگەڕێتەوەسەر کاری ئاسایی و ڕۆژانەی خۆی و کاریگەری بۆ ماوەی (٦) مانگ دەمێنێتەوە.

ترشی هایۆلیۆرینیکی ئامادەکراو مۆڵەتی دەزگا پزیشکییەکانی جیهانی وەرگرتووە و لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر کراوە کە هیچ جۆرە کاردانەوەیەکی لاوەکی نییە و تەنها هەندێک جار دەبێتە هۆی ئاوسانی کاتی شوێنی دەرزی لێدراو بۆ جەند ڕۆژێکی کەم.

.

Author
Bryar Taib Barawi

My Name is Bryar , i am the founder of Dr.Bryar Clinic